پۆتین دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە



ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی کۆمیرسانت بڵاویکردەوە پێدەچێت مانگی داهاتوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ی ڕوسیا هەڵبژێرێت و ئەمەش ڕێگەی بۆ خۆشدەکات بۆئەوەی لانیکەم هەتا ساڵی ٢٠٢٤ لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتییەوە کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی ڕوسیا پێشبینی دەکەن پۆتین بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ڕوسیا کاندید بکات و ئەوەش لە کاندید بکات لە هەڵبژاردنەکانی مانگی سێدا لە کۆنفرانسێکدا.

ئەو ڕۆژنامە بەناوبانگەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت، سیناریۆی دیکە هەیە بۆ ئەوەی پۆتین لە ،کۆنگرەکەدا چی بکات و دەشڵێت. بڕیاری کۆتایی لە دەستی پۆتیندایە.

پۆتین لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ١٩٩٩ لە بۆریس یێڵتسین دەسەڵاتی گرتە دەست و لەدوای جۆزێف ستالینەوە توانیویەتی زۆرترین ماوە لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕوسیادا بمێنێتەوە و ڕابەرایەتی ڕوسیای کردووە و تەنانەت لە لیۆنید برێژنێڤیش تێپەڕیوە کە ١٨ ساڵ حوکمڕانی ڕوسیای کردووە.

لە بەرواری ٠٧ی ئەم مانگەدا و دوای چوار ڕۆژی دیکە ڤیلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا پێ دەنێتە ٧١ ساڵەی تەمەنییەوە.

بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکرێت
پێشت بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکرێت
وڵاتێکی ئەوروپی پلەی گەرمی پێوانەیی تۆمار دەکات
دواتر وڵاتێکی ئەوروپی پلەی گەرمی پێوانەیی تۆمار دەکات
پەیوەندیدار