وڵاتێکی ئەوروپی پلەی گەرمی پێوانەیی تۆمار دەکات



بەریتانیا وەک وڵاتێکی گەورەی ئەوروپا، گەرمترین پلەی گەرمی مانگی ئەیلوولی تۆمارکرد، لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە ئەو پلەیە تۆمار نەکراوە، هۆکاری ئەمەش بۆ دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە.

تێکڕای پلەی گەرمی مانگی ڕابردوو ١٥.٢ پلەی سیلیزی بووە لە بەریتانیا، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٦ تۆمارکراوە، بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە ئینگلتەرا گەیشتووەتە ١٦.٧ پلە و لە وێڵز ١٥.٦ پلە، بەمەش ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە.

سەبارەت بە سکۆتلەندا، سێیەم گەرمترین پلەی مانگی ئەیلوولی تۆمارکردووە و ١٢.٨ پلە بووە، لەکاتێکدا ئێرلەندای باکوور پلەی گەرمی ١٤.٢ تۆمارکردووە هاوشێوەی ئەو پلەیەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٢١ تۆمارکراوە.

لای خۆیەوە، بەرپرسی بەشی زانست لە خزمەتگوزاری کەشناسی، مارک مەکارتی، لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە و دەڵێت: “مانگی ئەیلول نەک تەنها گەرمترین ڕۆژی ساڵی تۆمارکردووە، حەوت ڕۆژی لەسەریەک شاهیدی ئەوە بووە کە پلەکانی گەرما لە شوێنێکی بەریتانیا لە ٣٠ پلەی سەدی تێپەڕاندووە، ئەمەش پێشتر ڕووی نەداوە”.

وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، لەوانە فەرەنسا، بەلجیکا، سویسرا و ئەڵمانیا، پلەی گەرمی پێوانەییان بۆ مانگی ئەیلوول تۆمارکرد.

دوای تۆمارکردنی گەرمترین وەرزی مێژوو لە هاوینی باکوور حوزەیران-تەمموز-ئاب، جیهان شایەتحاڵی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە کە بەهۆی مرۆڤایەتییەوە دروست بووە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی گەڕانەوەی دیاردەی ئێل نینۆ بەسەر زەریای هێمن بەهێزتر بووە ئۆقیانووس.

پۆتین دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە
پێشت پۆتین دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە
ژیانی مام جەلال لە ١٠٠ وێنەی کەم بیننراودا
دواتر ژیانی مام جەلال لە ١٠٠ وێنەی کەم بیننراودا
ەیوەندیدار