بەرهەمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ساغکردنەوەیان هەناردەی دەرەوە دەکرێت و دەفرۆشرێت.

لایخۆیەوە وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت، بەرنامەمان هەیە دۆشاوی تەماتە و هەنگوینی خۆماڵی هەناردەی دەرەوە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جوتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە گلەیی و گازندە دەکەن و داوا لە حکومەتی هەرێم  و وەزارەتی بازرگانی دەکەن ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی ئەو بەرهەمانە بکەن کە لە سەرئاستی ناوخۆ بەشی پێداویستی ناوخۆ بەزیادەوە بەرهەم دەهێنرێت.

هاوکات، بەگوێرەی پلانەکانی وەزرەتی کشتوکاڵ  و بازرگانی و پیشەسازی  هەرێمی کوردستان کاردەکرێت لەسەر بەرەوپێشەوەبردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ هەناردەکردن و ناردنەدەرەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران بۆ دەرەوەی وڵات.

بەرهەمی جوتیارانی کوردستان لە دەرەوە دەفرۆشرێن؛ وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، بەرنامەیان هەیە “دۆشاوی تەماتە و هەنگوینی خۆماڵی” هەناردەی دەرەوە بکەن

لە پەرلەمانەوە پێشنیاری گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا کرا
پێشت لە پەرلەمانەوە پێشنیاری گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا کرا
پۆتین دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە
دواتر پۆتین دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە
ەیوەندیدار