دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ



 

سەرەڕای بڕیار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 3 هەزار دینار بەهاكەی بەرزبۆتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای دۆلار لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان جارێكی دیكە بەرزبووەوە و بەراورد بە دوێنێ‌ هەزار دیناری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 157 هەزار دینار لەكاتێكدا دوێنێ‌ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بە 156 هەزار دینار بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەكان دەكرێن بە دینار و مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە دەكرێت.

 

هواوی دەستبەرداری (وای فای و بلوتوز) دەبێت
پێشت هواوی دەستبەرداری (وای فای و بلوتوز) دەبێت
لە بەغدا پڕۆژەیەك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دواتر لە بەغدا پڕۆژەیەك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار