هواوی دەستبەرداری (وای فای و بلوتوز) دەبێت



کۆمپانیای “هواوی” چینی، سیستەمێکی پەیوەندیی بێ وایەری پەرەپێداوە، کە ڕەنگە جێگەی تەکنەلۆژیای تۆڕی (وای فای و بلوتوز) بگرێتەوە و پێشكەوتووتربێت و بەوەش كۆتایی بە ئەو دوو سیستمە بێت، كە چەند ساڵێكە كاری پێ‌ دەكرێت.

ماڵپەڕە تایبەتمەندەکان بە کاروباری تەکنەلۆجیا بڵاویانكردۆتەوە، “هواوی” توانیویەتی سیستەمێکی نوێی پەیوەندیی بێ وایەر بە ناوی (NearLink) پەرەپێ بدات، کە ئەم سیستەمە گۆڕانکارییەکی گەورە لە بوارەکانی پەیوەندیی و گواستنەوەی زانیاری لە نێوان مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكاندا دەهێنێتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو تەكنەلۆجیا نوێیە ڕێژەی بەکارهێنانی وزە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەڕێژەی نزیکەی 60% کەم دەکاتەوە بە بەراورد بە تەکنەلۆژیاکانی تری تۆڕی بێ وایەر، هەروەک لە گواستنەوەی زانیاریدا 6 هێندە خێراترە و ڕێگە بە10 ئامێر دەدات بەیەکەوە پەیوەست ببن.

بەپێی وتەی گەشەپێدەرەکان، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەند و کۆمپیوتەرەکاندا بەکاردەهێنرێت، هەروەک لەگەڵ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە ماڵە زیرەکەکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش بە هەمان شێوە بەکاردێت.

ئەم تەکنەلۆژیایە لە مۆبایلە نوێیەکانی هواوی (Mate 60) بەکارهاتووە و پێشبینی دەکرێت لە سیستەمی بەگەڕخەری HarmonyOS و ژمارەیەک بەرهەمی ئەلیکترۆنیی دیکەی هواوی دا یەکبخرێت.

قەرز و پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە
پێشت قەرز و پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە
دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
دواتر دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
ەیوەندیدار