لە بەغدا پڕۆژەیەك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا



ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراقەوە پڕۆژەیەك بۆ دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕادەگەیەنن.

فراکسیۆنەكانی یەکێتی و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و کۆمەڵ، واژۆی پڕۆژە بڕیارێک دەکـەن بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) وتی، “ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق واژۆمان کرد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە”.

بەپێی پڕۆژەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “بەهۆی بەردەوامی نەهامەتی بەردەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، كە تووشی مووچەكانیان بووە، كە بەهۆیەوە بۆتە هۆی پێنەدان و لێبڕین و پاشەكەوتی ناچاری و دواكەوتن بۆ چەند ساڵێكی زۆر بەهۆی ناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم”.

هەر لە پڕۆژەكەدا هاتووە، “فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتی عێراقین و بەپێی دەستوور مافیان دابین كراوە، كە ناكرێت ناكۆكییە سیاسی و داراییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كاریگەرییان لێ‌ بكات”.

جەختیشكراوەتەوە، “بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت وەك فەرمانبەرانی عێراق و مووچەكانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ دابەش بكرێت بەپێی ڕێكاری یاسایی بەپەلە و گونجاو”.

دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
پێشت دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
دواتر پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار