بەریتانیا، بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات



وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا بەکارهێنانی تەلەفۆن لەلایەن قوتابیانەوە لە قوتابخانەکاندا لەکاتی وانەکان و پشووەکاندا قەدەغە دەکات، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە هەر پچڕانێکی ناو پۆل و باشترکردنی پرۆسەی فێربوون.

 

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە زاری جیلیان کیگان وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، پێشنیارێک بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا ڕادەگەیەنێت، کە ئەم کارە دەسەڵاتی زیاتر بە مامۆستایان دەبەخشێت، چونکە مۆبایل دەبێتە هۆی سەرقاڵکردنی سەرنج و ڕەفتاری تێکدەرانە لە ناو پۆلدا.

 

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە؛ هەندێک لە قوتابخانەکان لە ئێستاوە بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا لە خوێندکاران قەدەغە دەکەن، و داوا لە خوێندکاران دەکەن هەموو بەیانیەک لە کاتی هاتن مۆبایلەکانیان ڕادەستی بەڕێوەبەرێتی قوتابخانەکەیان بکەن.

 

پیشنیاری بەکارهێنانی قەدەغەی مۆبایل لە قوتابخانەکانی بەریتانیا لە کاتێکدایە، ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە، قەدەغەکردنی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پشێوی و باشترکردنی پرۆسەی فێربوون.

 

کۆمیسیۆنی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری یونسکۆ ڕایگەیاندووە کە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی مۆبایل پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ئاستی خوێندنەوە هەیە و زیان بە سەقامگیری دەروونی منداڵان دەگەیەنێت.

 

ئۆدری ئازۆلای، بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ ڕایگەیاندووە، شۆڕشی دیجیتاڵی توانای بێ سنووری هەیە، بەڵام “پێویستە گرنگی بە چۆنیەتی بەکارهێنانی لە پەروەردەدا بدرێت”.

لە پارێزگای هەڵەبجە سایلۆیەك بۆ گەنمی جوتیاران دروست دەکرێت
پێشت لە پارێزگای هەڵەبجە سایلۆیەك بۆ گەنمی جوتیاران دروست دەکرێت
دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات
دواتر دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات
ەیوەندیدار