دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات



ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا چەندین دیاردەی گەردوونی ناوازە ڕوودەدەن کە دیارترینیان خۆرگیرانە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا مانگ ئەڵقەیەکی گەشاوەی تیشکدار دروست دەکات بەهۆی هاوتابوونی خولگەکەی لەگەڵ خۆردا و خۆرگیرانی بازنەیی ڕوودەدات.

باسی لەوەکردووە، لەم مانگەدا چەند دیاردەیەکی گەردوونی دیکە ڕوودەدەن و لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا مانگ بە هێڵی کەمەرەیی ئەستێرە درەوشاوەکانی زستاندا تێدەپەڕێت.

بەگوێرەی زانستەکانی مرۆڤ خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونییە و ئەو کاتە ڕوودەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک هێڵ و بەمەش سێبەری مانگ دەکەوێتە بەشێکی ناوچەی زەوی و سێ جۆری خۆرگیرانیش تێیدا ڕوودەدات ئەوانیش خۆرگیرانی تەواو و خۆرگیرانی ئەڵقەیی و خۆرگیرانی نیمچەییە.

بەریتانیا، بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات
پێشت بەریتانیا، بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات
وێنە؛ لە بازاڕێکی کوردستاندا بە نزاکردن دەستبەکار دەکرێت
دواتر وێنە؛ لە بازاڕێکی کوردستاندا بە نزاکردن دەستبەکار دەکرێت
ەیوەندیدار