سودانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت



ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو قەتەر بەڕێکەوت.

بەپێی بەیاننامەیەکی کورت کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، سودانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای دۆحەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەکات.

لە ئەمڕۆ دووشەممە، دووەمی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٤، دۆحە میوانداری پێشانگای نێودەوڵەتی باخداری ٢٠٢٣ دەکات.

لە ژێر دروشمی “بیابانی سەوز، ژینگەیەکی باشتر”، بە ئامانجی هاندانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کەمکردنەوەی بیابانبوون.

نرخی زێڕ و بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
پێشت نرخی زێڕ و بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
لە کاتی وازهێنان لە جگەرەکێشان چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت؟
دواتر لە کاتی وازهێنان لە جگەرەکێشان چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت؟
ەیوەندیدار