کیڤن مەکارسی “ترامپ دەبێتەوە بە سەرۆک”



لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “سی بی ئێس”ی وڵاتەکەی کیڤن مەکارسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەریکا ڕایگەیاند، بەمتمانەوە دەڵێم دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتەوە سەرۆکی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، حزبی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا جارێکی دیکە ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکەن. دەشڵێت، “سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ ئەمریکا بەهێزتر دەکات.”

مەکارسی دەشڵێت، هەڵئاوسانی ئابووری لەسەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵدترامپدا کەمتربوو لە ڕێژەی هەڵئاوسان لەسەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدندا و لەئیدارەی ئێستای ئەمریکادا نرخی سوتەمەنی بەرزبووەتەوە.

لێدوانەکانی مەکارسی لەکاتێکدایە، بڕیارە لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

هاوکات، جۆبایدن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەنیازە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات و خۆی بە باشترین کاندید ناساندووە کە بتوانێت شکست بە دۆناڵد ترامپ بهێنێت.

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پێشت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
سوودە تەندروستی و دەروونییەکانی زەردەخەنە
دواتر سوودە تەندروستی و دەروونییەکانی زەردەخەنە
ەیوەندیدار