هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە


ئەمڕۆ دووشەممە ئاڵپ ئەرسلان بایراکدارر وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند،هێڵی بۆری نەوت کە عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستێتەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

وەزیری وزەی تورکیا وتیشی، “لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە ئامادەیە”.

ئاڵپ ئەرسلان بایراکدار، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ پاراستنی هێڵەکە و چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەکەوە بەریکەوتووە، ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەم زووانە.

تورکیا لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا ڕاگرت، پاش بڕیاری ناوبژیوانی کە لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی دەرچوو، بڕیاریدا ئەنقەرە قەرەبووی هەناردەکردنی بێ مۆڵەت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ بداتە بەغدا.

وەزیرانی نەوتی عێراق و تورکیا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک، لە سەردانەکەی وەزیری عێراق بۆ ئەنقەرە.

ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە، “وەزیرانی نەوتی عێراق و تورکیا نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەردوو وەزیرەکە ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لە داهاتوودا”.

 نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا
پێشت  نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا
کیڤن مەکارسی “ترامپ دەبێتەوە بە سەرۆک”
دواتر کیڤن مەکارسی “ترامپ دەبێتەوە بە سەرۆک”
پەیوەندیدار