تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات



کەمێک لەمەوبەر سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سنوری برادۆست، بناری قەندیل و زنجیرە چیای مەتینا بۆردومان کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمشەو نۆ ناوچە لە سنووری بناری قەندیل بە چڕی بۆردومان کراون و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە دارستانی سروشتی و پوش و پاوەنی ئەو ناوچانە کەوتوەتەوە.

هەروەها  سنووری ناحیەی قەسرێ و برادۆست بۆردومان کراون، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو، گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کرا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی هیچ کەسێکی لێ زیاد نییە و شانازیی بە هەموو ئەندام و لایەنگرانییەوە دەکات
پێشت بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی هیچ کەسێکی لێ زیاد نییە و شانازیی بە هەموو ئەندام و لایەنگرانییەوە دەکات
سبەینێ‌ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم بارانی پاییز دەبارێت
دواتر سبەینێ‌ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم بارانی پاییز دەبارێت
ەیوەندیدار