تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی تورکیا ڕوویدا



وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی ئەنقەرەی پایتەخت خۆکوژیی بووە.

کەمێك لەمەوبەر عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ دوو “تیرۆریست” بە ئۆتۆمبێلێکەوە لە دەروازەی ئاسایشی گشتی وەزارەتی ناوخۆ نزیك بوونەتەوە و بە بۆمب هێرشیان کردووە.

ڕونیشیکردەوە یەکێكیان خۆی تەقاندووەتەوە و دووەمیشیان کوژراوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەشیخستەڕوو کە دوو ئەفسەری پۆلیس لە ڕووداوەکەدا بەسووکی برینداربوون.

پێشتر میدیای تورکیا بڵاویکردبووەوە کە لە نزیك پەرلەمانی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت دەنگی تەقینەوە و بە دوایدا دەنگی تەقە بیستراوە.

ئەوەشخرابووەڕوو کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بە ئاڕاستەی شوێنی تەقینەوەکە ڕوویشتووە.

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە کە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا دەستپێبکەنەوە.

عێراق دووەم هاوردەکاری وڵاتی ئێرانە
پێشت عێراق دووەم هاوردەکاری وڵاتی ئێرانە
وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە
دواتر وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار