بایدن بودجەیەکی کاتیی پەسەند کرد و دامەزراوە فیدراڵییەکانی لە داخستن پاراست



درەنگانی شەوی ڕابردوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی بودجەی کاتیی پەسەند کرد بۆ ڕێگرتن لە داخستنی دامەزراوە فیدراڵییەکان.

حکومەتی ئەمریکا تەنها تا ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی مانگی 10 بودجەی هەبوو، ئەگەر کۆنگرێس بودجەی پەسەند نەکردایە، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرا. و مووچەی فەرمانبەرانیش نەدەدرا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە،30ی مانگی نۆ بۆ ڕێگریکردن لە داخستنی حکومەتی فیدراڵی پڕۆژە یاسایەکی بە335 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 91 دەنگی نەخێر پەسەند کرد کە بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بودجەی حکومەت دابین دەکات.

دواتر پڕۆژەکە بە دەنگی بەڵێی 88 ئەندامی ئەنجومەنی پیران بەرامبەر بە نۆ دەنگی نەخێر پەسەند کرا، دوای ڕوانەکردنیشی بۆ کۆشکی سپی، جۆ بایدن پرۆژەکەی واژۆ کرد.

پاش پەسەنکردنی پرۆژەکەش، بایدن پەیامێکی لە تۆڕی “ئێکس” بڵاوکردەوە و داوای لە کۆنگرێس کرد کار بکەن بۆ ئامادەکردن و پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی.

شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ئێران دەکات
پێشت شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ئێران دەکات
بە بەشداری ١٣ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد
دواتر بە بەشداری ١٣ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد
ەیوەندیدار