بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



 

سەرەڕای بڕیار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و هێشتا دانەبەزیوە بۆ نرخی فەرمی، كە بە 132 هەزار دیاری كراوە و ئەمڕۆش بەهاكەی لە 156 هەزار دینار نزیكبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلار لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان جارێكی دیكە بەرزبووەوە و لەگەڵ ڕۆژی پێنج شەممە هەزار دیناری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ و لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 155 هەزار 750 دینار لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردوو بە 154 هەزار و 500 دینار بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەكان دەكرێن بە دینار و مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە دەكرێت.

 

لەکەرکوک سبەینێ خوێندن دەستپێدەکات و لە سلێمانیش خۆپیشاندان
پێشت لەکەرکوک سبەینێ خوێندن دەستپێدەکات و لە سلێمانیش خۆپیشاندان
ڕابەری بزووتنەوە: ئەوەی بەناوی وتەبێژەوە قسەی كرد نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز
دواتر ڕابەری بزووتنەوە: ئەوەی بەناوی وتەبێژەوە قسەی كرد نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز
ەیوەندیدار