دوو تەقینەوە لە پاکستان نزیکەی ٢٠٠ قوربانییان لێکەوتەوە



لە دوو پەلاماری تیرۆریستییدا لە ویلایەتی بەلوچیستان و خەیبەر لە پاکستان، ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان پۆلیسن و زیاتر لە ١٤٠ کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆیی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، لە ناوچەی ماستونگی بەلوچیستان، بۆمبێک لە ناو گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی یادی مەولود لە نزیک مزگەوتێک تەقیوەتەوە.

لەو پەلامارەدا ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان پۆلیسە و زیاتر لە ١٣٠ کەسی دیکە برینداربوون.

دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمی ڕزگارکردن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

بەرپرسان پێیان وایە کردەکە پەلامارێکی خۆکوژیی بووە. هێشتا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی پەلامارەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

لە ناوچەی هانگو-ی سەربە ویلایەتی خەیبەر پاهتونهوا، پەلامارێکی خۆکوژی کرایە سەر مزگەوتێک.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو پەلامارەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان پۆلیسە و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاتیی، ئانڤارول هەق کاکار، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی پەلامارەکانی کرد.

سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا زیاتر لە 10 کەس برینداربوون
پێشت سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا زیاتر لە 10 کەس برینداربوون
رووداوەکەی حەمدانیە؛ دایکی زاوا گیانی لەدەستدا
دواتر رووداوەکەی حەمدانیە؛ دایکی زاوا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار