رووداوەکەی حەمدانیە؛ دایکی زاوا گیانی لەدەستدا



بریندارێکی رووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی قەزای حەمدانییە گیانی لەدەستدا کە دایکی زاوایە.

ئەمڕۆ هەینی عیسام بەهنام مەتى، قایمقامى قەزاى حەمدانیە رایگەیاند، دایکى زاوا کە لە ڕووداوی سووتانی هۆڵەکەی حەمدانییە بریندارببوو، ئەمڕۆ گیانى لەدەستداوە.

ڕوونیشکردەوە کە ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاکسثیردرا.

هەر ئەمڕۆ تەرمی منداڵێك لەژێر داروپەردووى هۆڵەکە دۆزرایەوە.

شەوی سێشەممەی ڕابردوو، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانیە ئاگر کەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

دوو تەقینەوە لە پاکستان نزیکەی ٢٠٠ قوربانییان لێکەوتەوە
پێشت دوو تەقینەوە لە پاکستان نزیکەی ٢٠٠ قوربانییان لێکەوتەوە
پارتی: بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە پابەندین
دواتر پارتی: بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە پابەندین
ەیوەندیدار