سوودانی بەهۆی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە گەیشتە موسڵ



ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هۆکار و چۆنێتی کەتنەوەی ئاگرەکەی قەزای حەمدانییە گەیشتە موسڵ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە سوودانی بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بۆ بەشداری و هاوخەمی کارەساتە دڵتەزێنەکە سەردانی موسڵی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیران سەردانی بریندارەکان دەکات و خانەوادەی قوربانیانیش بەسەر دەکاتەوە.

شەوی سێشەممەی ڕابردوو لەکاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لەو هۆڵەی ئاهەنگەکەی تێدا بەڕیوەدەچوو لە قەزای حەمدانییەی سەر بەپارێزگای موسڵ ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد هەموو هەوڵێکی خۆی لەپێناو هاوکاریکردن و ڕزگارکردنی ژیانی ئەوانەدا بخاتەگەڕ کە لەڕووداوەکەدا زیانمەند بوون و حکومەتی عێراقیش بەوهۆیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

دوو کەس بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران
بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار