٢٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی “گووگڵ”دا تێدەپەڕێت



کۆمپانیای گەڕان لە تۆڕی ئینتەرنێت ناسراو بە “گووگڵ” یادی ٢٥ سالەی دامەزراندنی دەکاتەوە، کۆمپانیاکە لە بەرواری ٢٧ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٨دا لەسەر دەستی هەریەکە لە لاری بیگ و سێرجی برین دامەزراوە.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیاکەوە سوندار بیشای، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ پەیامێکی ئەلیکترۆنی ئاڕاستەی کارمەندانی  کۆمپانیاکە کرد و تێیدا نووسیوە، ” لە کۆمپانیایەکی بچووکی چالاکەوە بووین بەیەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، گووگڵ بووە بەمایەی ڕەزامەندی ملیاران مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا ئەوەش لەرێگەی پێدان و گەیاندنی ئەو زانیارییانەی ئەوان دەیانەوێت بۆ ئەوەی داهاتوویانی پێ بنیاد بنێن، باسی لەوەشکردووە کۆمپانیاکە ڕۆڵ و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە بەرەوپێشچوونەکاندا وەک زیرەکی دەستکرد و فێربوونی ئەلیکترۆنی کە ئەمانەش لە چەند ساڵی داهاتوودا جیهان دەگۆڕێت.

هەربەهەمان بۆنەوە، گووگڵ پەڕەی فەرمی خۆی تەرخان کرد بۆ لۆگۆیەکی ئەنیمەیشن و کۆمەڵێک یاری و چالاکی بۆ بەکارهێنەران دەستپێکرد و هەژماری گووگڵی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە.

تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەکات
پێشت تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەکات
دژە تیرۆری کوردستان: شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکیش شەهید بوو
دواتر دژە تیرۆری کوردستان: شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکیش شەهید بوو
ەیوەندیدار