دژە تیرۆری کوردستان: شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکیش شەهید بوو



دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە کە لە ئاکامی دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر بارەگایەک و ئۆتۆمبێلێکی پارتی کرێکارانی کوردستان، “شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکی سڤیلیش شەهید بوو”.

دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی پەکەکەی لە گوندی بوگریسکان لە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕەواندز لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و، “بەهۆیەوە چوار چەکداری پەکەکە کوژران”.

ڕوونیشیکردەوە کە “بەهۆی نزیکی بارەگاکە لە شوێنی نیشتەجێبوون، هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “هەر ئەمڕۆ  کاتژمێر 11:10ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بوگریسکان لە ناحیەی وەرتێ ئۆتۆمبێلێكی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و، بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران”.

٢٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی “گووگڵ”دا تێدەپەڕێت
پێشت ٢٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی “گووگڵ”دا تێدەپەڕێت
زۆرترین مردن لە چ ڕۆژێکی ساڵدایە؟
دواتر زۆرترین مردن لە چ ڕۆژێکی ساڵدایە؟
ەیوەندیدار