مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیشتنە بەغدا



نەبوونی مووچە و پلەبەرزكردنەوە، نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیاندە بەغدا و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندان دەستپێبكاتەوە.

عادل حەسەن، ئەندامی مامۆستایانی ناڕازی بڵاویكردەوە، نوێنەرانی مامۆستایانی و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیشتنە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

بڕیارە نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ بكەن لەسەر پرسی ناردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە یان جیاكردنەوەی پشكی مووچە لەناو یاسای بودجە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەوڵ دەدەن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە، كە ماوەی 8 ساڵە ڕاگیراوە.

بەپێیی بەیاننامەیەكی پێشتری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ڕۆژی یەك شەممە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دەست بە خۆپیشاندان بكەنەوە بۆ پێدانی مووچەی مانگی 8 و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە.

تەلار لەتیف: بۆ كۆنگرە نێردەی وڵاتان بانگهێشت كراون
پێشت تەلار لەتیف: بۆ كۆنگرە نێردەی وڵاتان بانگهێشت كراون
کونسوڵخانەی ئەمریکا:هیچ نوسینگەیەک ناتوانێت ڤیزا وەربگرێت بێ چاوپێکەوتن
دواتر کونسوڵخانەی ئەمریکا:هیچ نوسینگەیەک ناتوانێت ڤیزا وەربگرێت بێ چاوپێکەوتن
پەیوەندیدار