وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ئاب نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە



وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی کۆتایی مانگی ئابی ڕابردووی نەوتی بلوکردەوە کە نزیکەی نۆ ملیار دیانر بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ئابی ڕابردوو 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل نەوت هەنرادە کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەو پێیەی تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێك 84 دۆلار و 787 دۆلار بووە، کۆ گشتی داهاتەکەشی گەیشتووەتە هەشت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بودجەی گشتی عێراق دروست کردووە بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە نرخی هەر بەرمیلێك لە یاسای بودجەدا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە.

١١ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
پێشت ١١ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هەڵکشانی نرخی نەوتی ڕاگرت
دواتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هەڵکشانی نرخی نەوتی ڕاگرت
پەیوەندیدار