سودانی: هەوڵمانداوە بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار و کەمکردنەوەی هەژاری



محەمەد شیاع سودانی، لە نیویۆرک لە میانی بەشداریکردنی لە هەفتەی ئاستی باڵای کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان کرد بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تایەبتی لەگەڵ رۆژنامەى “The national” ئەمریکى ڕایگەیاند، بەهاى دۆلار پەیوەندیی بە چاکسازیی تایبەتەوە هەیە لە کەرتى بانکیی و دارایی وڵات و وێڕای دەرەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی حکومەت ئەو هەنگاوە چاکسازییانەى جێبەجێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناسەقامگیریی نرخى دراو شەڕی نێوان وڵاتانە کە دەیانەوێت مامەڵە ڕاستەکان جێگیر بکەن، ئیستا جەنگ دژى گەندەڵى دەستیپێکردووە، هەروەها سزای ئەو بانکانە دەدرێت کە دۆلار لە بانکی ناوەندی وەردەگرن و لە بازاڕی هاوتادا دەیانفرۆشن.

لەبارەى رێژەى و ئاستى هەژاریشەوە لە عێراق سودانى وتی، یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی چارەسەری هەژاری دەکات، ساڵی ٢٠٢٣ دا ٤ ملیار دۆلار بۆ هەمان مەبەست تەرخانکراوە، هاوکاری دارایی هەیە بۆ خوێندکاران و منداڵانی خێزانە هەژارەکان، فۆرمی خۆراک بەسەر هەموو هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

سودانى جەختی لەوەکردووە، ئێستا داعش هەڕەشە نییە و چیتر پێویست ناکات هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بمێننەوە کە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى داعش پێکهاتبون، لە ماوەی ئەم مانگەدا لیژنەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و جەخت لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکەینەوە بۆ هەماهەنگی ئەمنی.

لە بەشێکی دیکەدا باسی لە ئاسایشی ناوخۆیی کرد و وتی، ناکۆکییە سیاسییەکان لە ئاستى ئاساییدایە و پەنابردنیش بۆ دادگاى فیدراڵى نیشانەیەکى سیستمێکى تەندروستى سیاییە، زیاتر لە ٣٠٠ پارت بەشداریی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەکەن و ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەقامگیری وڵات.

بۆجاری دووەم دڵی بەراز بۆ مرۆڤ دانرا
پێشت بۆجاری دووەم دڵی بەراز بۆ مرۆڤ دانرا
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزی
دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزی
ەیوەندیدار