بۆجاری دووەم دڵی بەراز بۆ مرۆڤ دانرا



پسپۆڕانی نەشتەرگەری لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی “میریلاند”ی ئەمریکا جارێکی دیکە توانییان نەشتەرگەری چاندنەوەی دڵ بەبکارهێنانی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ بەسەرکەوتویی ئەنجام بدەن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە، ئەمە دووەمین حاڵەتی لەم شێوەیەیە بەدرێژایی مێژوو.

ئەو کەسەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە ناوی لۆرانس فۆسیتە و تەمەنی ٥٨ ساڵە کە نەخۆشی دڵی هەبووە و مەترسی بۆسەر ژیانی دروستکردووە و بەهۆی نەخۆشی خوێنبەربوون و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە خوێنبەربوونی ناوەکییەوە نەتوانرا دڵی مرۆڤی بۆ دابنرێت و پێوسیت بوو لەپێناو مانەوەی لەژیاندا ئەو نەشترگەرییە ئەنجام بدات.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دۆخی هەناسەدانی نەخۆشەکە لە بارێکی ئاساییدا بوو، هەروەها دڵە نوێیەکەش کە بۆی دانرابوو بەشێوەیەکی دروست کارەکانی دەکرد بەبێ ئەوەی بەهیچ ئامێرێکی دیکەوە بەسترابێتەوە. پزیشکەکان چەند چارەسەرێکی دژەتەنیان لە جەستەدا بۆ نووسیووە بەهۆی ئەوەی گرفت لەسەر سیستمی بەرگری نەخۆشەکە دروست نەبێت.

هەمان ئەو پزیشکانەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە لەساڵی ٢٠٢٢دا بۆیەکەمجار دڵی بەرازیان لە جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٧ ساڵدا چاند، بەڵام نەخۆشکەکە تەنها چەند مانگێک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ژیانی کرد  و لەپڕ دڵی وەستا، دواتر لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە بەهۆی خراپی باری تەندروستی نەخۆشەکەوە بووە، هەروەها ئەگەری چوونەناوەوەی ڤایرۆسی بەراز بۆ ناو دڵی نەخۆشەکە.

وێنە؛ ئێران بە نمایشکردنی چەکی قورس یادی جەنگی هەشت ساڵە دەکاتەوە
پێشت وێنە؛ ئێران بە نمایشکردنی چەکی قورس یادی جەنگی هەشت ساڵە دەکاتەوە
سودانی: هەوڵمانداوە بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار و کەمکردنەوەی هەژاری
دواتر سودانی: هەوڵمانداوە بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار و کەمکردنەوەی هەژاری
ەیوەندیدار