هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ٪٥٠ دابەزیوە



ڕۆژی دووشەممە، داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا، دەریانخستووە، کۆی گشتی هەناردەی دانەوێڵە لە ماوەی ٢٤ ڕۆژی مانگی ئەیلوولدا ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار تۆن بووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣.٢١ ملیۆن تۆن کەمیکردووە.

هاوکات تا ئێستا وەزارەت ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەم کەمبوونەوەیە نەخستەڕوو.

بازرگانان و سەندیکاکانی نوێنەرایەتی کەرتی کشتوکاڵ ڕایانگەیاند، گەمارۆدانی بەندەرەکانی دەریای ڕەش و هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕووسیا بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکرانیا لەسەر ڕووباری دانوب هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی هەناردەکردنن.

داتاکانی وەزارەت دەریانخستووە، ئۆکرانیا تا ئێستا لە وەرزی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٣ تا حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆی گشتی ٦.٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردە کردووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی وەرزی پێشوودا ٧.٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردە کردووە.

ئەو بڕە نزیکەی سێ ملیۆن تۆن گەنم و دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمەشامی و ٥٩٩ هەزار تۆن جۆی لەخۆگرتبوو.

ئۆکرانیا هەناردەکانی لە ڕێگەی بەندەرەکانییەوە لە دەریای ڕەشدا بە کەشتی ئەنجامدەدات.

ڕێککەوتنێک کە بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا بەڕێوەچوو، ڕێگەی بە هەناردەکردنی ئەو جۆرە بەروبوومە کشتوکاڵییانە دەدا، لە کاتێکدا پاش کشانەوەی ڕووسیا لە مانگی تەمموزدا داڕما.

یەكێتی زانایان بۆ پرسەكان بڕیارێكی دەركرد
پێشت یەكێتی زانایان بۆ پرسەكان بڕیارێكی دەركرد
زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
دواتر زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار