یەكێتی زانایان بۆ پرسەكان بڕیارێكی دەركرد



یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە دهۆك بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی ئامادەكردنی خواردن لە مەراسیمی پرسەدا.

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان- لقی دهۆك لە بڕیارێكی نوێدا، جەختی كردۆتەوە لەسەر “نەهێشتنی دیاردەی ئامادەكردنی خواردن لە مەڕاسیمی پرسەدا”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئامانج لەم بڕیارە كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانی كەسوكار و خاوەن پرسەكانە، كە لەو مەڕاسیمەدا زۆرجار ناچار دەبن خواردن بۆ ئامادەبووانی پرسەكە ئامادە بكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، لە دەركردنی ئەم بڕیارەدا راوێژ بە لایەنە ئیداری و پەیوەندیدار كراوە و دەشڵێت: “لە لایەنی ئابووریەوە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی و لەلایەنی تەندروستییەوە، دەبێتە هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی”.

لقی دهۆك-ی یەكێتی زانایان داواش لە هاووڵاتیان دەكات، كاتێك دەچنە پرسەی كەسێك، بۆ نانخواردن نەمێننەوە و داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەكات، لە وتاری ڕۆژی هەینی داهاتوودا، بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، باسی ئەم بڕیارە بكەن و هاووڵاتییانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا
پێشت ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا
هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ٪٥٠ دابەزیوە
دواتر هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ٪٥٠ دابەزیوە
ەیوەندیدار