ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا



ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ڕاگەیاند بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ پلان هەبووە 63 هەزار و 13 کورسیان تەرخان کردبوو، بەڵام 37 هەزار و 290 خوێندکار داوایان پێشکەش کردووە و لەو ژمارەیەش ڕێژەی 96.8٪یان وەرنەگیراون.

هۆکاری وەرنەگیرانی ئەو خوێندکارانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داوایان بۆ کۆلێژی بەرزتر لەو نمرەیە پێشکەش کردووە کە بەدەستیان هێناوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی 20 هەزار و 197 کورسی بەتاڵ ماوە. ئەو خوێندکارانەش لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەردەگیرێن.

ئێستا ماڵپەڕی زانکۆلاین کراوەتەوە و خوێندکاران دەتوانن لە ئەنجامەکانیان دڵنیا ببنەوە.

https://www.regayzanko.com/

کورد و تورکمان لە دژی پێشێلکارییەکی عەرەب دەوەستنەوە
پێشت کورد و تورکمان لە دژی پێشێلکارییەکی عەرەب دەوەستنەوە
بەشێك لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر
دواتر بەشێك لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر
پەیوەندیدار