کورد و تورکمان لە دژی پێشێلکارییەکی عەرەب دەوەستنەوە



نەبوونی هاوسەنگی لە دامەزراندنی پۆلیس بۆ کەرکووك، ناڕەزایی کورد و تورکمانی لێکەوتەوە و هەردوو پێکهاتەکە هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری توندتر دەکەن ئەگەر پێداچوونەوە بە بڕیاری دامەزراندنەکەدا نەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دیلان غەفور پەرلەمانتاری کەرکووك لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە کۆی دوو هەزار و 550 پۆلیسی گرێبەست، تەنها 300 بۆ کورد و 300 بۆ تورکمان دیاریکراوە و ئەوانەی دیکەی بە پێکهاتەی عەرەب دراوە.

ڕوونیشیکردەوە، بەشێك لەو عەرەبانەی ناویان بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە، خەڵکی کەرکووك نین و عەرەبی پارێزگاکانی دیکەن.

دیلان غەفور جەختیشکردەوە لەوەی ئەو ستەمە قبوڵ ناکەن و بە هەموو شێوەیەك تا دەگاتە ئەنجامدانی خۆپیشاندانیش لە دژی دەوەستنەوە.

پەرلەمانتارە کوردەکە داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد، دەستبەجێ ئەو پێشێلکارییە ڕابگرێت، چونکە ناسەقامگیریی لێدەکەوێتەوە.

لای خۆشیەوە ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری تورکمان ڕایگەیاند دوورخستنەوەی دوو پێکهاتەی سەرەکی لە پێناو بەرژەوەندی پێکهاتەیەکی دیکە هەڕەشە لە ئاشتەوایی کەرکووك دروست دەکات.

هۆشداریشی دایە وەزارەتی ناوخۆ و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕایگەیاند تۆزێک ئاگاداری خۆتان بن و ئاژاوە لە کەرکووك دروست مەکەن، چونکە ئاژاوە لە کەرکووك دروست بێت، هەموو عێراق دەگرێتەوە.

 

دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
پێشت دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
دواتر ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار