بەشێك لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر



بەشێکی ئەو پارەیە گەیشتە هەرێمی کوردستان کە حکومەتی عێراق لە ڕێ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە بۆ مووچەخۆرانی ڕەوانە دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

پارەکە بەشێكە لەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بڕیارە مانگانە بدرێت بە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە، تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.

ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
پێشت ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا
لە هەولێر دەست بەسەر ٥١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
دواتر لە هەولێر دەست بەسەر ٥١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
ەیوەندیدار