لە هەولێر دەست بەسەر ٥١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان بە ٥١ کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانیی هەولێر ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچون و چاودێری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، توانی دەست بەسەر بڕی (٥١) لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستالدا بگرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لەو چالاکییەدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کەماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن و رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو بڕەی ماددەیەی کە لەم چالاکیەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە (١٠٠) هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگادا پێ ئەنجام دەدرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێردا هاتووە: “لێرەوە بەهەموو ئەو کەسانە رادەگەیەنین کە کاری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، دڵنیایان دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەهەوڵ و شەونخونیەکانی بەردەوام دەبێ بۆ دەستگیرکردن و بنبڕکردیان، ئەوەی ماوەتەوە لەگەڵیاندا تەنها کاتە”.

بەشێك لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر
پێشت بەشێك لە پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر
مونا قەهوەچی: ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان
دواتر مونا قەهوەچی: ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار