مونا قەهوەچی: ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان

  • 297 بینین


سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا دەڵێت، ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگە بۆ گەلی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و سکرتێری پێشووی پەرلەمان لە ساڵیادی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “٢٥ی ٩ ساڵرۆژی رۆژێکی گرنگ و پر بایەخە لە مێژووی سیاسی هەرێمی کوردستان بە دەسکەوتێکی مێژوویی گرنگ بۆ گەلی کوردستان لە قەلەم دەدرێت و بە گوێی هەموو جیهاندا دا”.

قەهوەچی دەڵێت: “ئاشکرایە کە عێراقی فیدراڵ بە پێشێلکردنی چەندین ماددەی دەستووریی هەمیشەیی و بوونی چەندین کێشەی دارایی و بودجە و ئیداری و سەربازی و یاسایی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و چارەسەرنەکردنیان وای کرد سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بیر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکاتەوە تاکو کێشەکان بە رێگای گفتوگو و دیالوگ چارەسەر بکرێت لەو رووەشەوە گفتوگۆیەکان بەردەوامن و ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەکان روونن”.

مونا قەهوەچی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند، هیوادارین ئەم یادە ببیتە مایەی خوشی و یەکریزی و تەبایی.

لە هەولێر دەست بەسەر ٥١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت لە هەولێر دەست بەسەر ٥١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
“هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”
دواتر “هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”
پەیوەندیدار