ئەو با وشك و ساردەی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت



بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان، ئەو سەرما و سۆڵەیەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەک شەممە ١١-١٢-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون ئەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری ئەو با وشک و ساردەی لەئاڕاستەی باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەزۆرێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک بووە تا کاتەکانی پێش نیوەڕۆی سبەی بەردەوامی ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم لە كاتژمێرێكدا.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو با وشك و ساردە لەکاتەکانی سبەی شەودا بەخێرایی کەمتر چالاک ئەبێتەوە لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم لە كاتژمێرێكدا و لە بەرەبەیانی دوو شەممە ١٢-١٢-٢٠٢٢ کۆتایی دێت.

ئۆکراین: ڕووسیا زیاتر لە ٩٣ هەزار سەربازی لەدەستداوە
پێشت ئۆکراین: ڕووسیا زیاتر لە ٩٣ هەزار سەربازی لەدەستداوە
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار