نرخی دۆلار دابەزی



لەگەڵ دەستپێكی هەفتەی نوێ‌ و بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ خستنەبازاڕی دۆلاری زیاتر، بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری ڕووی لە دابەزین كردووە و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بوو بە 150 هەزار و 150 دینار.

سەبارەت بە تمەن و لیرە ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 3 ملیۆن و 660 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت و هەروەها بە 1820 لیرەی توركییە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 150 هەزار و 550 دینار و لە بەشێك لە بازاڕەكانی عێراق گەیشتە 151 هەزار دینار.

ئەو با وشك و ساردەی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت
پێشت ئەو با وشك و ساردەی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت
فەرەنسا بۆ گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان پشت بە ئاوەڕۆ دەبەستێت
دواتر فەرەنسا بۆ گەرمبوونەوە لە سەرمای زستان پشت بە ئاوەڕۆ دەبەستێت
ەیوەندیدار