کەسێک بەتۆمەتی دزینی ١٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا



ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کەسێکیان بەتۆمەتی دزینی ١٠٠ ملیۆن دیناری ماڵێک لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکردووە.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە دزرانی ١٠٠ ملیۆن دینار لە ماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شەتول عەرەب لە پارێزگای بەسرە ئاگادار کران دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، “هێزەکانی پۆلیس دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و دەستگیرکردنی.”

باسی لەوەکردووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە کە دزی لە ماڵەکە کردووە.

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پێشت تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
بەهای دۆلار هاڕە دەکات
دواتر بەهای دۆلار هاڕە دەکات
ەیوەندیدار