تونێلی پێشڕەو دادەخرێت



بەهۆی نۆژەکردنەوەی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ سیتەک، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت، هاتووچۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێگای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ تونێلی پێشڕەو بە ڕووی هاووڵاتیان و گەشتیاران دادەخرێت، دەتوانن ڕێگای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

ماوەی چوار ڕۆژە شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی بڕین و قشتکردنی شەقامی تونێلی پێشرەو بۆ سیتەکە، ئەمڕۆش دەستکرا بە قیرتاوکردن و نۆژەکردنەوەی شەقامەکە، تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبن.

درێژی نۆژەنکردنەوەکە ١٥ بۆ ١٨ کیلۆمەتر دووجایە، لە سنووری شارەوانی سیتەکە بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە و ئامێری پێویست، شارەوانی سلێمانی نۆژەنکردنەوەکەی ئەنجامداوە.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمە شەقامێکی سەرەکییە و شادەماری چوونی هاووڵاتیان و گەشتیارانە بۆ ناوچەی شارباژێڕ، تێچووەکەی لەلایەن شارەوانی سلێمانی و بەشێکی لە ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانییەوە دابینکراوە.

توانا بەهادین، سەرپەرشتیاری بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە لە کاتژمێر هەشت بۆ پێنجی ئێوارە کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت،زیاتر لە ٤٠ ئامێر و ٥٠ کرێکار کاردەکەن، دەبێت تا کۆتایی هەفتە نۆژەنکردنەوەکە تەواوببێت.

لەبارەی جۆری ئەو قیرەی بەکاردەهێنرێت، باسی لەوەکرد، باشترین جۆری قیر بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت کە شەقامەکە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، تا بەرگەی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل بگرێت.

جەزا عەلی، سەرۆکی شارەوانی سیتەک لەبارەی شەقامەکە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی بودجە و ئامێری پێویستەوە خۆیان وەک شارەوانی سلێمانی نەیانتوانیووە شەقامەکە نۆژەنبکەنەوە.

ئاشکرای کرد، شەقامەکە پێویستی بە فراوانکردن و کارکردنی زۆر زیاتر هەیە، بۆ ڕێکخستن و فراوانکردنی شەقامەکە بە تەواویی پێویستیان بە نزیکی ملیارێک دینار هەیە، بەڵام لە حکومەت و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە بۆیان خەرجناکرێت.

ئێران بە هەڵوێستی عێراق ڕازی نیە، داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکان دەکات
پێشت ئێران بە هەڵوێستی عێراق ڕازی نیە، داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکان دەکات
کەسێک بەتۆمەتی دزینی ١٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
دواتر کەسێک بەتۆمەتی دزینی ١٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
ەیوەندیدار