پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە



 

سەرەڕای ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی، بەڵام پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكردۆتەوە و نزیكەی 6 هەزار پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە.

سەرۆکایەتیی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١٩٠٢٦)، خشتەی ئەیلولی ٢٠٢٣ی پلەبەرزکردنەوەی پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی فەرمانەكە، پێنج هەزار و ٩٦٩ پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە وەزارەت پلەیان بەرزکراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵی 2016ەوە و ماوەی 8 ساڵە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بە بیانووی قەیرانی دارایی ڕاگیراوە و تا ئێستا زۆربەی فەرمانبەران دوو پلەیان فەوتاوە و پێیان نەدراوە.

 

تاڵەبانی لەسەر بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت سكاڵا تۆماردەكات
پێشت تاڵەبانی لەسەر بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت سكاڵا تۆماردەكات
قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەسەر وەزیری پێشمەرگە پەیام بۆ یەكتر دەنێرن
دواتر قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەسەر وەزیری پێشمەرگە پەیام بۆ یەكتر دەنێرن
ەیوەندیدار