ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مەشهەدانی؛ نهێنیەكی كۆبوونەوەكانی ئێران وحزبە سوننەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەحمود مەشهەدانی، سەركردە لە هاوپەیمانی بەغداد ڕایدەگەیەنێت، كە ئێران ئیمتیازی گەورەی خستۆتە بەردەم هێزە سوننەكان تا بچنە پاڵ محیوەری فەتح و دەوڵەتی یاسا.

مەشهەدانی لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، “ولایەتە یەكگرتووەكان، كە سەردانی سەركردە سوننەكانی كردووە، هەڕەشەی سەپاندنی سزای هاوشێوەی سزاكانی ئێرانی لێكردوون گەر بچنە پاڵ هاوپەیمانییەكەی میحوەری فەتح و دەوڵەتی یاسا، بەڵام هیچ ئیمتیازێكی دانەناوە بۆیان گەر بچنە پاڵ هاوپەیمانییەكەی تر”.

هەر بە وتەی مەشهەدانی وەك ماڵپەڕی (شبكە اخبار العراق) ئاماژەی پێكردووە، “بەڵام لایەنەكەی تر (ئێران)، پێی ڕاگەیاندوون، كە لەگەڵ ئەمریكادا نەبن، چونكە ئەوان پێكەوە شەڕی تیرۆرییان كردووە و دراوسێی یەكترین لە ناوچەكە و مێژووی هاوبەشمان هەیە، كاتێكیش پرسیاریان لێكردوون لەبەرانبەردا چییان بۆ دەكەن، پێیان وتوون ئامادەن هەموو داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ‌ بكەن و قەتەریش ئامادەی هەماهەنگییە لەگەڵییان تا پارە بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانییەكەی عامری و مالكی خەرج بكات”.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان