کامیان دەبێتە باشترینی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ؟



یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی کاندیداکانی بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی هەفتەی یەکەمی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاشکرا کرد.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە کاندیداکانی هەفتەی یەکەم پێکدێن لە:

جود بیلینگهامی ئینگلیزی کە شەوی ڕابردوو لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەیان لەگەڵ یونیەن بەرلینی ئەڵمانیدا گۆڵێکی تۆماری کرد و سەرکەوتنێکی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

جۆواو فیلیکسی پرتوگالی و ئەستێرەی بەرشەلۆنە کە دوو گۆڵی تۆمار کرد و گۆڵی سێیەمیشی لە بەرامبەر رۆیال ئانتۆیرپی بەلجیکی دروست کرد کە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردیانەوە.

مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئارسیناڵ کە یەكێك لە چوار گۆڵەکەی یانەکەی لە بەرامبەر ئایندهۆڤن تۆمار کرد و گۆڵێکی دیکەشی دروست کرد.

ویندرسۆن گالینۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی کە دوو گۆڵی لە بەرامبەر شاختار تۆمار کرد و گۆڵی سێیەمیشی دروست کرد.

دوای ٢٠ ساڵ سەرۆکی سوریا بەسەردانێک گەیشتە چین
پێشت دوای ٢٠ ساڵ سەرۆکی سوریا بەسەردانێک گەیشتە چین
بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان دوو تۆمەتبار دەستگیركران
دواتر بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان دوو تۆمەتبار دەستگیركران
ەیوەندیدار