بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان دوو تۆمەتبار دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دوو تۆمەتبار بەهۆی بەنزین و گازەوە فێڵی لە هاووڵاتیان کردووە دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبەبیانوی هێنانی بەنزین و گاز بەنرخی هەرزانتر فێڵی لێكراوەو پارەی بردراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێن، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە تۆمەتباران فێڵیان لەچەند هاوڵاتییەكی تریش كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران (ر، ر، ك) لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٥،  (ه، ع، س) لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٦ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامیان دەبێتە باشترینی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ؟
پێشت کامیان دەبێتە باشترینی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ؟
سوودەکانی خواردنی بادەم سەرسامت دەکات
دواتر سوودەکانی خواردنی بادەم سەرسامت دەکات
ەیوەندیدار