ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە؟



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو کاتەی مرۆڤ هەڵیدەبژێرێت بۆ وەرزشکردن، کاریگەری لەسەر دابەزاندنی کێش دەبێت.

مشتومڕ لەسەر باشترین کاتەکانی ڕۆژ بۆ وەرزشکردن ساڵانێکە بابەتێک بووە کە بۆچوونی جیاوازی لە خۆگرتووە، بەو پێیەی ئەنجامی توێژینەوەکان جیاوازیان هەبووە.

بەگوێرەی تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی، توێژینەوەیەک کە ئەنجامی ڕاپرسییەکی نیشتمانی ساڵانی پێشووتری بەکارهێناوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦ زیاتر لە پێنج هەزار کەسی تێدا بەژداربووە.

توێژەران ئاماژەیان بە “پەیوەندییەکی بەهێز” کردووە لە نێوان وەرزشکردن و کەمبوونەوەی قەڵەوی لەو گروپەی کە لە بەیانیاندا وەرزشیان کردووە، زۆرترین بەشداربووانی گروپەکە ژن بوون و بڕێکی کەمتر ئەو خواردنانەیان خواردووە کە کالۆری تێدابووە.

پسپۆڕێکی دابەزاندنی کێش ڕایگەیاندووە، لە ڕووی تەندروستییەوە سەرجەم جۆرەکانی جوڵە و ڕاهێنان سوودی تەندروستی هەیە، وەرزش لە بەیانیان سوودی زیاترە، بەڵام ئەگەر دەرفەتی گونجاو نەبوو دەکرێت لە پاشنیوەڕواندا ئەنجامبدرێت.

هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد
پێشت هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد
شازادەی سعودییە “دەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”
دواتر شازادەی سعودییە “دەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”
ەیوەندیدار