شازادەی سعودییە “دەبینە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”



لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمریکیدا محەمەد شا سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی ئەگەر ئێران ئەو چەکە بەدەست بهێنێت.

لەوەڵامی پرسیارێکدا ئەگەر ئێران ببیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەڵویستی سعودییە چی دەبێت، محەمەد شا سەلامن وتی، “ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی تەنها یەک بۆمبی ئەتۆمی ئەوا بێگومان سعودییەش بۆمبێکی دەبێت ئەمەش لەپێناو پرسی ئاسایش  و ڕاگرتنی باڵانسی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵام نازانین ئایا ئەوە ڕوودەدات یان نا.”

وتیشی، خاوەندارێتی کردنی چەکی ئەتۆمی سوودی نییە، چونکە ئەگەر بەکاری بهێنیت ئەوا دەبیتە دوژمنی جیهان، دەشڵێت “جیهان بنایەوێت جارێکی دیکە بەهۆی چەکی ئەتۆمییەوە کارەساتی هێرۆشیما دووبارە ببێتەو.”

شازادەی جێنشیی سعودییە جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش چووە و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە کە هۆکارەکەی بۆ نێوەندگیری چین دەگەڕێتەوە لەنێوان ئێران و سعودییەدا.

ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە؟
پێشت ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە؟
سودانی: عێراق کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
دواتر سودانی: عێراق کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
ەیوەندیدار