“چاكسازی بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆی نەناسێت”



ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، چاكسازی كۆمەڵگە بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆی نەناسێت، بەكەسانێك دەكرێت كە چاكسازییان لەخۆیاندا كردبێت”.

ئەمڕۆ هەینی، سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان چوارچێوەی بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەکگرتوو لە شاری سلێمانی رایگه‌یاند، چاكسازی كۆمەڵگە بەیەكێك ناكرێت كە سەروبنی نەبێت و خۆیی نەناسێت، چاكسازی بەكەسانێك دەكرێت كە چاكسازییان لەخۆیاندا كردبێت ئینجا دەتوانن چاكسازی لەكۆمەڵگەدا بكەن.

راشیگەیاندووە، هەندێكجار پەیامی خودایی دەگاتە دەستی خەڵكانێك كە راستنین لەگەڵ پەیامەكە و خەڵكانێك هەبوون و هەن كە بانگەشەی چاكسازی دەكەن كە بەداخەوە وانییەو ناوەڕۆكیان شتێكی دیكەیە و بەشێوەیەكی نادروست کار دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد:”ئێمە بڕوامان بە میانڕەویی هەیە لەفكر و مومارەسەدا بۆ چاکسازی كۆمەڵگە و خزمەتی گەل و وڵات”.

ئێران: قەرزمان لەسەر عیراق نەما
پێشت ئێران: قەرزمان لەسەر عیراق نەما
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا ئاشکرا کرا
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار