مامۆستایانی وانەبێژ خێمە هەڵدەدەن



ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، وەزارەتی پەروەردە لەبەردەم شکست و هەڵوەشاندندەوەدایە، نزیکەی هەفتەیەکە مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی خوێندنیان کردووە.

ئاماژەیان بەوەکرد، “مامۆستایانی وانەبێژ بە یەکگرتوویی لە سەرجەم پەروەردەکان بایکۆتیان کردووە، هاوکات بەردەوامیشدەبن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگای دامەزراندنی هەمیشەیی بە ڕووی مامۆستایانی وانەبێژدا دەکاتەوە”.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەمە لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بینای پەروەردەی سلێمانی خێمە هەڵدەدەین بە ڕۆژ و شەو بەردەوامدەبین لە داواکردنی مافەکانمان.

 

ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی خۆپاراستن لە سکچوون تاوتوێ دەکات
پێشت ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی خۆپاراستن لە سکچوون تاوتوێ دەکات
لویس ئێنریکی، “ئێمباپێ باشترینی جیهانە”
دواتر لویس ئێنریکی، “ئێمباپێ باشترینی جیهانە”
ەیوەندیدار