ئەنجومەنی وەزیران رێکارەکانی خۆپاراستن لە سکچوون تاوتوێ دەکات



وەزارەتی تەندروستی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزیی لە سکچوون و کۆلێرە دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەى ئاساییی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن.
ڕوونیکردەوە کە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژى ١٤ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستەڕوو کە لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و ڕێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتە ڕوو.

“نیویۆرک تایمز”: سعودیە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی
پێشت “نیویۆرک تایمز”: سعودیە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی
مامۆستایانی وانەبێژ خێمە هەڵدەدەن
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ خێمە هەڵدەدەن
ەیوەندیدار