كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت: “لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەناڵی (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاندووە، سبەی چوار شەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ بەغدا.

سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی مووچە، پێشەوا هەورامانی وتی، “چاوەڕێی ناردنی بڕی پارەكەی بەغدا دەكەین و هەركاتێك پارەكە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست به ‌دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت”.

ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو 17ی ئەیلول، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

پێشتریش سەرچاوەیەكی حكومی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیاری خەرج كردنی مووچە دەدرێت و ڕەنگە ئێوارەی سبەینێ‌ چوار شەممە یان ڕۆژی پێنج شەممە خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنرێت و هەفتەی داهاتوو تەواوی وەزارەتەكان مووچە وەربگرن”.

 

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نرخی ئینتەرنێتی دابەزاند
پێشت وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نرخی ئینتەرنێتی دابەزاند
بۆ كارتی نیشتمانی لە سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دواتر بۆ كارتی نیشتمانی لە سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
ەیوەندیدار