زانیاری نوێ‌ لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران



دوابەدوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ پێدانی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەكی حكومی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نووسراوی خەرج كردنی 700 ملیار دینارەكە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەمڕۆ بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی بڕیاری پێشووی پێدانی 500 ملیار دینارەكە هەموار كراوەتەوە و فەرمانی خەرج كردنی 700 ملیار دینار ڕەوانەی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین كراوە.

وتیشی، “سبەینێ‌ ئەو دوو بانكە بڕیاری تەمویلی ئەو پارەیە ڕەوانەی لقەكانیان لە هەولێر دەكەن و ڕەنگە سبەینێ‌ یان دوو سبەی پارەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم بكرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیاری خەرج كردنی مووچە دەدرێت و ڕەنگە ئێوارەی سبەینێ‌ چوار شەممە یان ڕۆژیی پێنج شەممە خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنرێت و هەفتەی داهاتوو تەواوی وەزارەتەكان مووچە وەربگرن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەو سێ‌ گوژمە 700 ملیار دینارییەی عێراق دەیدات بە هەرێم بەشێوەی قەرزە و لەسەر تەمویلی مانگەكانی (9 و 10 و 11) دەبێت، بەڵام وەك وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، مووچەی مانگەكانی (7 و 8 و 9)ی پێ‌ دەدرێت و دواتر لەگەڵ عێراق لە هەوڵدا دەبن بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگەكانی دیكەش.

بۆ كارتی نیشتمانی لە سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت بۆ كارتی نیشتمانی لە سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
بایدن: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
دواتر بایدن: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
ەیوەندیدار