نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە



ئەمڕۆ سێ شەممە، 19/9/2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دۆلارێک و 17 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 95 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بۆ یەکەمجار لە دوای زیاتر لە ساڵێک، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریکا گەیشتە سەروو 93 دۆلار و نرخی نەوتی برێنتیش گەیشتە نزیکەی 96 دۆلار.

ئەمە بەرزترین نرخی نەوتی برێنتە لە 8ی ئابی ساڵی 2022 ەوە، ئەو کاتە نرخی بەرمیلێک گەیشتە 94 دۆلار و 15 سەنت.

هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەمکردنەوەی بەرهەم و هەناردەی نەوتی سعودیە و رووسیایە.

سعودیە ماوەی کەمکردنەوەی خۆویستانەی بەرهەمهێنانی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانەی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ درێژکردەوە کە لە مانگی تەممووزدا چووبووە بواری جێبەجێکردنەوە.

رووسیاش درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی هەناردەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی تاوەکو هەمان ماوە راگەیاند. ئەو بڕەی دوو سەرکردەکەی ئۆپێک پڵەس کەمیان کردووەتەوە ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیلە کە دەکاتە نزیکەی 1.5٪ ی خواستی رۆژانەی جیهان بۆ نەوت.

٧٠٠ ملیار دینارەکە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
پێشت ٧٠٠ ملیار دینارەکە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
دواتر دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار