دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان بڵاوکردەوە



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی لەسەر مووچە پەیامی نوێیان هەیە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی، دوابەدوای قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن” یەک مووچە بایکۆتمان پێ ناشکێنێ”.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی، لە پەیامەکەیاندا دەڵێن” لەگەل وەرگرتنی موچەیەک رۆژی دواتر لەبەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان ساز ئەکەین”

 

دەقی پەیامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی:

 

پەیامێکی پێویست و بەپەلە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران

پەیامێکی پێویست و بەپەلە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران:

١- بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین و بەردەوامین لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.

٢- لەگەل وەرگرتنی موچەیەک رۆژی دواتر لەبەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان ساز ئەکەین.

٣- وەرگرتنی موچەی مانگی ٧ و ٨ پێکەوە ،لەگەڵ دابەشکردنی هەرموچەیەک لەکاتی خۆیدا زامنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی سێ شەممە 2023/9/19

 

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
پێشت نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
عێراق و هەرێم شەپۆلی بارانی پێشوەختە و بەخوڕ دەیگرێتەوە
دواتر عێراق و هەرێم شەپۆلی بارانی پێشوەختە و بەخوڕ دەیگرێتەوە
ەیوەندیدار