قوباد تاڵەبانی لەبارەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران چی دەڵێت؟



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بارەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران قسەی کرد و دەڵێت:”ئەمە پرسێکە کە لە ناوخۆدا وروژاندوومە و هەر لە ناوخۆشدا بە شێوەیەك لە شێوەكانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەم”.

قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لەبارەی بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت:”من نامەوێت بە ئاشکرا باسی ئەم بابەتە بکەم. ئەمە پرسێکە کە لە ناوخۆدا وروژاندوومە و هەر لە ناوخۆشدا بە شێوەیەك لە شێوەكانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەم”.

ماوەی دوو مانگ زیاترە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەهۆی نیگەرانییەکانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووەو لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا تەنها دوو وەزیری یەکێتی بەشدار دەبن.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندێکی شارباژێڕی کرد
پێشت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندێکی شارباژێڕی کرد
نەیمار بووە گۆڵكاری مێژووی بەڕازیل
دواتر نەیمار بووە گۆڵكاری مێژووی بەڕازیل
ەیوەندیدار