فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندێکی شارباژێڕی کرد



کەمێک پێش ئێستا گوندی سپیاری سەر بە ناحیەی زەلان لە شارباژێڕ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرا و هێشتا زیانەکانی نەزانراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان  گوندەکە تەنها دوو ماڵی تێدایە ئەمشەو لە رێگەی درۆنەوە بۆردومان کراوە، بەڵام زیانیان بەرنەکەوتووە.

دانیشتوانی گوندەکە لە ترسی بۆردوومان ناتوانن بچنە شوێنی رووداوەکە بەو پێیەی ترسی ئەوە هەیە دووبارە بۆردوومان بکرێتەوە.

تا ئێستاش دەنگی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەبیسترێت کە بە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا ئاشکرا کرا
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا ئاشکرا کرا
قوباد تاڵەبانی لەبارەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران چی دەڵێت؟
دواتر قوباد تاڵەبانی لەبارەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران چی دەڵێت؟
ەیوەندیدار